رۆناڵدۆ: هیوادارم ریال مەدرید نازناوی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە
رۆناڵدۆ كە پێشتر هێرشبەری ریال مەدرید بووە لەبارەی ئەوەی تیپی ئێستای یانەكە لە سەردەمی ئەو بەهێزترە گوتی پێم وایە تێگەیشتن لەو كارە قورسە، چونكە بارودۆخەكە جیاوازە.
رۆناڵدۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی بەراوردكردنی دوو سەردەمی جیاواز لە وەرزشدا كارێكی نەشیاوە.
ئەو یاریزانە گوتی هەرچەندی بۆ برەخسێت تەماشای یارییەكانی خولی ئیسپانی دەكەم و پێم وایە ریال مەدرید توانای ئەوەی هەیە ئەمساڵ زۆر شت بكات.
لەبارەی بەرشەلۆنەی ركابەری سەرەكی ریال مەدریدەوە، ئەفسانە بەرازیلییەكە گوتی ناتوانم بڵێم هەردوو تیپ یەك توانایان هەیە، بەڵام من هیوادارم ریال مەدرید لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی ئەمساڵ بباتەوە.