فێدرێر كۆتایی بە ساڵێكی تری پڕ ژمارەی پێوانەیی هێنا

فێدرێر كۆتایی بە ساڵێكی تری پڕ ژمارەی پێوانەیی هێنا
رۆجێ فێدرێری ئەستێرەی تێنسی سویسری وەرزی ئەمساڵ بە شێوەیەكی نایاب كۆتایی پێ هێنا دوای ئەوەی توانی نازناوی پاڵەوانیەتیی كۆتایی وەرز بەدەست بێنێت دوای بردنەوە لە جۆ ویلفرید تسۆنگای فەرەنسی بە 3-1.
فێدرێری براوەی 16 نازناوی پاڵەوانیەتییەكانی گراند سلامە توانی ژمارەیەكی تری پێوانەیی تۆمار بكات كە بریتییە لە 6 جار بردنەوەی پاڵەوانیەتیی كۆتایی وەرز.
فێدرێر 2 سەعات و 18 خولەكی پێویست بوو بۆ ئەوەی لە تسۆنگا بباتەوە و بگاتە نازناوی ژمارە 70 لە مێژووی یاریكردنی خۆیدا لە 100 یاری كۆتایی.
فێدرێر هەروەها گەیشتە بردنەوەی ژمارە 17 ی لەسەریەك و چوارەم نازناوی لەمساڵدا بەدەست هێنا و بەوەش گەڕایەوە پلەی سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی.
فێدرێر هەرچەندە لە ساڵی 2002ەوە هیچ نازناوێكی پاڵەوانیەتییە گەورەكانی گراند سلامی بەدەست نەهێناوە، بەڵام توانی 17 بردنەوەی لەسەر یەك لە وەرزی ئەمساڵدا تۆمار بكات و 3 نازناوی نێو هۆڵە داخراوەكان بباتەوە.
Top