كرۆیڤ وازی لە بەرشەلۆنە هێناوە و خەریكی تێكدانی یانەی ئەیاكسە

كرۆیڤ وازی لە بەرشەلۆنە هێناوە و خەریكی تێكدانی یانەی ئەیاكسە
یۆهان كرۆیڤی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە كە رۆڵی گەورەی هەبووە لە دروستكردنی مێژووی ئەو یانە ئیسپانییەدا، بەڵام لێدوان و قسە بەردەوامەكانی لە سەر ئەو یانەیە كێشەی زۆری لە نێو یانەكەدا دروستكرد و ئێستا دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆكی فەخریی یانەی بەرشەلۆنە، ئەو كەسایەتییە سەرقاڵی تێكدانی دۆخی كارگێڕیی ناو یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندییە.
كرۆیڤ كە ئێستا پۆستی رێپێدراوی لە یانە هۆڵەندییەكە هەیە، بڕیاری داوە پەنا بباتە بەر دادگا بۆ دوورخستنەوەی لویس ڤان گال و مارتن ستۆركنبۆم و دانی بلیند لە ئەندامیەتی كارگێڕیی یانەكە.
كرۆیڤ یەك لە یاریزانە هەرە دیارەكانی یانە هۆڵەندییەكەیە و لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرای كرد شەڕی یاسایی دژی ئەیاكس ناكات، بەڵكە دژی ئەندامەكانی یانەكە دەجەنگێت بۆ دوور خستنەوەیان.
ئەو چوار كەسەی كرۆیڤ هەوڵی دوورخستنەوەیان دەدات، لەگەڵ خۆیدا سەرپەرشتی دەستەی رێپێدراوانی یانەكە دەكەن و ئەو گلەیی ئەوەی هەیە كە رێپێدراوەكانی تر پرسیا بەو نەكردووە كاتێك ڤان گالیان بۆ ئەندامیەتی ئەو دەستەیە داناوە.
Top