هامسیك هەڕەشە لە یۆڤنتۆس دەكات
یاریزانە سلۆڤاكییەكە گوتی لە یۆڤنتۆس دەبەینەوە، ئەمساڵ وا راهاتووین ئەنجامی گەورە لەگەڵ گەورەكاندا بەدەست بێنین.
هەروەها گوتی پێویستە هەڵكشانی یۆڤنتۆس رابگرین و هەوڵ بدەین نەهێڵین ئەو یانەیە لەوە زیاتر پێشڕەوی بەرەو لوتكەی خولی ئیتاڵی بكات.
ئێستا یۆڤنتۆس بە 25 خاڵ پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرتووە و یارییەكی دواخراویشی هەیە.
لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەوە لەگەڵ ناپۆلی، هامسیك گوتی هەموو شتێك بە باشی دەڕوات.
لە بەرامبەردا و هەر لەبارەی یاری نێوان ئەو دوو یانەیەوە سیمۆنی پیپێی یاریزانی یۆڤنتۆس گوتی ئێمە ئێستا لە لوتكەداین و بێگومان رێگا نادەین وا بەئاسانی ناپۆلی زنجیرەی سەركەوتنە بەردەوامەكانمان بپچڕێنێت.
لە وەرزی ئەمساڵدا ناپۆلی چەند سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەكانی میلان و ئینتەر میلان و مانچستەر ستیدا بەدەست هێناوە.