میسی.. ململانێ لە گەڵ كەس ناكەم و لە بەرشلۆنە دەمێنمەوە

میسی.. ململانێ لە گەڵ كەس ناكەم و لە بەرشلۆنە دەمێنمەوە
ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنیل میسی رایگەیاند كە ئەو لەگەڵ هیچ كەسێك لە ململانێ دانییە، مەبەستی میسی یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆنالدۆ بوو، لە هەمان كاتدا دووپاتیكردەوە ئەوەی بایەخی پێدەدات تەنیا بەدەستهێنانی نازناوەكانە لەگەڵ یانەكەی.
میسی لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەنال پلاسی فەرنسی گوتی: من لە ململانێ دانیم لە گەڵ هیچ كەسێك، من تەنیا بیر لەوە دەكەمەوە چۆن نازناوەكان بۆ یانەی بەرشلۆنە بەدەست بهێنم. هەروەها میسی دەربارەی شێوازی یاریكردنی گوتی: بە بەردەوامی هەوڵ دەدەم كۆنترۆلی تۆپ بكەم و راستەخۆ بەرامبەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر یاری بكەم، ئەوەش نهێنی ئاست بەرزیمە.
میسی ستایشی هەردوو هاوڕێكەی كرد لە یانەی بەرشلۆنە هەردوو یاریزان زاڤی هێرناندیز و ئەندریس ئەنیستا، لەمباریەوە میسی خۆی بە بەختەوەر دانا كە لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە یاری دەكات، لە كۆتایی لێدوانەكەی میسی جارێكی دیكە دڵسۆزی خۆی بۆ یانەی بەرشلۆنە دووپاتكردەوە و گوتی: دەمەوێ تا كۆتایی ژیانم لە بەرشلۆنە بمێنمەوە، من خۆم لە هیچ یانەیەكی دیكە نابینم.
Top