سوارێز.. بەراوردكردنم بە میسی نوكتەیەكی خۆشە

سوارێز.. بەراوردكردنم بە میسی نوكتەیەكی خۆشە
یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای لویس سوارێز هێرشبەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە كە بەراوردی دەكەن بە یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی، لەمباریەوە لویس سوارێز لە لێدوانێكیدا گوتی: بەراوردكردنم بە میسی نوكتەیەكی خۆشە كە خۆشحاڵم دەكات، لەوانەیە ئەوە بەلامەوە سەرنج راكێش بێت، وابزانم ئەو ئاستەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرگوای پێشكەشی دەكەین بە دڵی هاندەرانە، بارودۆخەكان بە باشی بەڕێوەدەچن، خۆشەویستی خەڵكیش زیاتر خۆشحاڵم دەكات.
شایانی باسە یاریزان سوارێز لە دوا یاری هەڵبژاردەكەی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014 بەرامبەر چیلی سوپەر هاتریكی تۆمار كرد و ئێستا ئۆرگوای لە پلەی یەكەمی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشوور دێت بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە سێ یارییدا.
Top