یەحیا تۆرێ.. سیلڤا باشترین یاریزانی خولی ئینگلتەرایە

یەحیا تۆرێ.. سیلڤا باشترین یاریزانی خولی ئینگلتەرایە
یەحیا تۆرێ یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند كە هاوڕێكەی یاریزانی ئیسپانی دێڤید سیلڤا باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلتەرایە، تۆرێ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی گوتی: سیلڤا باشترین ئاستی هونەری پێشكەش دەكات، ئەو باشترین یاریزانی یانەی مان سیتییە بەڵكو باشترین یاریزانی خولی ئینگلتەرایە. لە وەڵامی پرسیارێك ئایا سیلڤا گەیشتۆتە ئاستی میسی تۆرێ گوتی: میسی هەر میسییە و نابێت بەراورد بكرێت لە گەڵ هیچ یاریزانێكی دیكە چونكە میسی باشترین یاریزانی جیهانە.
سەبارەت بە هۆكارەكانی رۆیشتنی لە یانەی بەرشلۆنە تۆرێ روونی كردەوە كە ئەو حەزی دەكرد لە یانەیەك یاری بكات هیچ دەسكەوتێكی نەبێت، لەمباریەوە گوتی: لە ساڵی رابردوو زۆر خۆشحاڵ بووم بە نازناوی جامی ئینگلتەرا بە تایبەتی كە من گۆڵەكەم تۆمار كرد لە یاری كۆتایی، لەوانەیە كاتێك یاریزانێك لە یانەی بەرشلۆنە بڕوات بە شێتی بزانن، بەڵام من لە ساڵی 2009 لە گەڵ یانەی بەرشلۆنە 6 نازناومان بردەوە كە دەسكەوتێكی خەیاڵی بوو، بۆیە پێموابوو كە لەوە زیاتر ناتوانین نازناوەكان بە دەست بهێنین، هەروەها بوونی یاریزانی لاو وەك سیرجیۆ بۆسكیتس هۆكارێكی دیكەی رۆیشتنم بوو.
Top