هاندەرانی ریال داوای پاراستنی كریستیانۆ دەكەن
كریستیانۆ رۆنالدۆ لە پێش و كاتی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و بۆسنیا لە یارییەكانی پاشكۆی یۆرۆی 2012 بە لێزەر هێرشی كرایە سەر ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی ئەم یاریزانە و كاردانەوەی لێكەوتەوە بە تایبەتی كاتێك لێزەرەكان ئاراستەی چاوەكانی دەكرێت و كریستیانۆ پێی وایە زیانێكی زۆری هەیە هەر بۆیە داوای پاراستن دەكات.