ئەنێستا.. مانەوەی گواردیۆلا بۆ بەرشلۆنە گرنگە

ئەنێستا.. مانەوەی گواردیۆلا بۆ بەرشلۆنە گرنگە
یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە ئەندرێس ئەنێستا دووپاتیكردەوە راهێنەر پیب گواردیۆلا خاوەن پرۆژەیەكی زیندووە و پێویستە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لە ئەركەكەی بەردەوام بێت، ئەنێستا گوتی : ئێمە هەموو جارێك هەمان دەستەواژە دووبارە دەكەینەوە كە ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە مانەوەی گواردیۆلا، چونكە مانەوەی پێویستە بۆ بەردەوامی پرۆژەكەی بەرشلۆنە، ئەگەر پیب بڕیاری مانەوە بدات لەبەر ئەوەیە كە دەتوانێت سەركەوتوو بێت، من زیاتر لە جارێك گوتومە كە زەحمەتە بە هەمان ئاست بەردەوام بین، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە یەك تیپین و پێویستە رێژەی 100% توانای خۆمان پێشكەش بكەین.
سەبارەت بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنێستا گوتی: ئێمە هەوڵ دەدەین بگەینە یاری كۆتایی، هەموو یانەكان بۆ ئەم مەبەستە شەڕ دەكەن، لە هەموو ساڵێك ئەركەكە زەحمەتر دەبێت بەڵام ئێمە پەرۆشی ئەوەین كە پارێزگاری لە نازناوەكە بكەین.
لە كۆتایی لێدوانەكەی ئەنێستا دەربارەی هاوڕێكانی گوتی: میسی یاریزانی ژمارە یەكە لە جیهان و شایستەی خەڵاتی تۆپی زێڕینە، سیسك فابریگس یاریزانێكی لێهاتووە و هاتنی بۆ یانەی بەرشلۆنە سوودێكی زۆری هەیە.
Top