مانچستەر ستی 40 ملیۆنی بۆ كڕینی كاڤانی داناوە
هێرشبەرە ئیتاڵییە تەمەن 24 ساڵەكە لە سەرووی داواكارییەكانی مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستییەوەیە و یانە ئیتاڵییەكە ئامادەیە گوێ لە داواكاری كڕینی هێرشبەرەكەی بگرێت.
كاڤانی لە هاوینی رابردوودا یەك لەو یاریزانانە بوو كە پێشەوایەتی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایان كرد بۆ بردنەوەی نازناوی جامی كۆپا ئەمەریكا.
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردبوو مان ستی بڕیاری داوە لە هاوینی داهاتوودا هێرشبەرێكی تری ئاست بەرز پەلكێشی ریزەكانی بكات.
كاڤانی لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاری یانەكەی بەرامبەر مانچستەر ستی دوو گۆڵی بردنەوەی تیپەكەی تۆمار كرد.