گواردیۆلا: ئێمە ماندووین
دوێنێ بەرشەلۆنە یەكەم دۆڕانی لە وەرزی ئەمساڵدا لەسەر دەستی یانەی گیتافی بە ئەنجامی 1-0 چەشت.
راهێنەری بەرشەلۆنە گوتی ئەوە یاری تۆپی پێیە.
هەروەها گوتی لیگا هێشتا درێژە و ئێمە لەسەرەتاداین و كلاسیكۆش چارەنووسی لیگا یەكلاناكاتەوە، بەڵام ئێمە لە ئێستا بیر لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ناكەینەوە چونكە هێشتا دوو یاریمان پێش ئەو یارییە هەیە.
لەبارەی یارییەكەی دوێنێوە پیپ گوتی هەلی زۆرمان رەخساند و گۆڵمان تۆمار نەكرد، ئێمە ماندووین، كارێكی ئەستەمە بتوانی لە ماوەی 3 رۆژ دوای یاریكردن لەگەڵ میلان تەواوی توانای جەستەیی خۆت بەدەست بهێنیتەوە.
بە دۆڕانەكەی دوێنێی بەرشەلۆنە جیاوازیی خاڵەكانی ئەو یانەیە لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ بۆ 6 خاڵ زیاد بوو.