رۆناڵدۆی دیاردە بووە سەرۆكی لیژنەی رێكخەری مۆندیالی 2014
رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی گوتی رۆناڵدۆی ئەفسانە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتییەكەی قبووڵ كردووە كە سەرپەرشتی لیژنەیەكی 3 كەسی دەكات بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردنی مۆندیالەكە كە بڕیارە هاوینی 2014 لە بەرازیل بێتە ئەنجامدان.
ئەو لیژنەیە پێشتر لەلایەن تێكسیرا خۆیەوە بەڕێوە دەبرا، بەڵام یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رەخنەی زۆری لە ئامادەكارییەكانی بەرازیل بۆ مۆندیالی 2014 گرت بەهۆی دواكەوتنی بەشێك لە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگاكانەوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گوتیان رەخنەكانی فیفا لە بەرازیل تۆڵەی پلاتەری سەرۆكی ئەو یەكێتییەیە لە تیكسێرا كە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی فیفادا پشتگیری لە محەمەد بن هەمان كردبوو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.