داگلیش داوای ئەدیبایۆر دەكات
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرای كرد كینی داگلیشی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول ویستی خۆی بۆ كڕینی ئەدیبایۆری هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی دەربڕیوە.
ئەدیبایۆر كە ئێستا بۆ یانەی تۆتنهام بە شێوەی خواستن یاری دەكات، ئاستێكی بەرزی پێشان داوە و وەرزی رابردوو ماوەی 6 مانگ بە شێوەی خواستن بۆ ریال مەدریدی ئیسپانی یاری كرد.
رۆژنامەكە دەڵێ داگلیش ئامادەیە بڕی 15 ملیۆن پاوەند بۆ كڕینی ئەدیبایۆر خەرج بكات كە توانای بەرزە و دەتوانێ یارمەتی لیڤەرپوول بدات لە هێڵی پێشەوەدا.
رۆژنامەكە دەڵێ یانەی مانچستەر ستی ئامادەی دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ببێت كە لەلایەن مانچینی راهێنەرەوە بەیەكجاری لە لیستی یانەكە دوور خراوەتەوە و ئامادە نییە بیگەڕێنێتەوە بەهۆی بوونی هەریەك لە دزیكۆ و سێرجیۆ ئەگویرۆ و بالۆتێلی لەو شوێنەدا كە ئەدیبایۆر یاری لێدەكات.