شەش هەڵبژادە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پــاڵاوتنی جامی جیهانـی 2014 لە كیشوەری ئاسیا مسۆگەر كردووە

شەش هەڵبژادە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پــاڵاوتنی جامی جیهانـی 2014 لە كیشوەری ئاسیا مسۆگەر كردووە
هەفتەی رابردوو یارییەكانی جەولەی سێیەمی دووەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014 كیشوەری ئاسیا بەڕێوەچوو، كە تیاییدا 6 هەڵبژاردەی بلیتی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەمی ئەم پاڵاوتنە مسۆگەر كردووە، ئەمەی خوارەوەش ریزبەند و خشتەی كۆمەڵەكانە.

ئا:ڕێبین رەمزی

كۆمەڵەی یەكەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن بەفەرمی سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات و بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئوردن بباتەوە، لە لایەكی ترەوە هەڵبژاردەی چین بەفەرمی ماڵئاوایی لەم پاڵەوانێتییە كرد هەر چەندە هەڵبژاردەی چین سەركەوتنێكی گەورەی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی (4-سفر) گۆڵ لە هەڵبژاردەی سەنگافورەی بردەوە.
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- ئوردن 12 خاڵ، 2- عێراق 12 خاڵ، 3- چین 6 خاڵ، 4- سەنگافورە سفر خاڵ.
یارییەكانی جەولەی كۆتایی 29-2-2012
عێراق – سەنگافورە، چین – ئوردن.
كۆمەڵەی دووەم
لەم كۆمەڵەیە ركابەرییەكی بەهێز هەیە دوای ئەوەی ئەسپی رەشی ئەم پاڵاوتنە هەڵبژاردەی لوبنان لە ئەنجامە چاوەڕوانەكراوەكانی بەردەوام بوو توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا لە هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بباتەوە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و هەڵبژاردەی كوێت چانسی سەركەوتنی بۆ قۆناغی كۆتایی نوێكردەوە دوای ئەوەی توانی سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنێت و لە هەڵبژاردەی ئیمارات بباتەوە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ.
ریزبەندی ئەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە.
1- كۆریای باشوور 10 خاڵ، 2- لوبنان 10 خاڵ، 3- كوەێت 8 خاڵ، 4- ئیمارات سفر خاڵ.
یارییەكانی جەولەی كۆتایی 29-2-2012
كۆریای باشوور – كوەێت، ئیمارات – لوبنان.
كۆمەڵەی سێیەم
لەم كۆمەڵەیە هەردوو هەڵبژاردەی ئۆزباكستان و ژاپۆن بەفەرمی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی مسۆگەر كرد، هەرچەندە لەم جەولەیە هەڵبژادەی ژاپۆن تووشی دۆڕان هات بەرانبەر هەڵبژاردەی كۆریای باكوور بە ئەنجامی (1-سفر) گۆڵ، بەڵام ئەمە كاریگەری لە ریزبەندی هەڵبژاردەكان نەكرد، لە لایەكی ترەوە هەڵبژاردەی ئۆزباكستان توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێت و بە ئەنجامی (3-سفر) گۆڵ لە هەڵبژاردەی تاجیكستانی بردەوە.
ریزبەندی ئەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە.
1- ئۆزباكستان 13 خاڵ، 2- ژاپۆن 10 خاڵ، 3- كۆریا باكوور 6 خاڵ، 4- تاجیكستان سفر خاڵ.
یارییەكانی جەولەی كۆتایی 29-2-2012
تاجیكستان – كۆریای باكوور، ژاپۆن – ئۆزباكستان.
كۆمەڵەی چوارەم
لەم كۆمەڵەی هەڵبژاردەی ئوسترالیا توانی بلیتی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی (1-سفر) گۆڵ لە هەڵبژاردەی تایلاند بباتەوە، لە لایەكی ترەوە هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و عومان لە گرنكترین یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون، بەم ئەنجامە هەر سێ هەڵبژاردەی تایلاند و عومان و سعودیە ركابەری لەسەر بلیتی دووەم دەكەن.
ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم
1- ئوسترالیا 12 خاڵ، 2- سعودیە 6 خاڵ، 3- عومان 5 خاڵ، 4- تایلاند 4 خاڵ.
یارییەكانی جەولەی كۆتایی 29-2-2012
ئوسترالیا – سعودیە، عومان – تایلاند.
كۆمەڵەی پێنجەم
لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی ئیران باڵادەستی خۆی راگەیاند دوای ئەوەی توانی لە دەرەوەی یاریگەی بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەندنووسیا بباتەوە و بەفەرمی سەركەوێت بۆ قۆناغی كۆتایی، لە لایەكی ترەوە ركابەرییەكی بەهێز هەیە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و بەحرێن دوای ئەوەی رووبەرووی یەكتر بوونەوە و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو لا تەواو بوو.
ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەم
1- ئیران 11 خاڵ، 2- قەتەر 9 خاڵ، 3- بەحرێن 6 خاڵ، 4- ئەندنووسیا سفر خاڵ.
یارییەكانی جەولەی كۆتایی 29-2-2012
ئیران – قەتەر، بەحرێن – ئەندنووسیا.
Top