میسی: من باشترین یاریزانی جیهان نیم

میسی: من باشترین یاریزانی جیهان نیم
لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای بردنەوەی خەڵاتی ئۆنز بۆ جاری دووەم گوتی من باشترین یاریزانی جیهان نیم.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی گوتی خۆم بە باشترین یاریزانی جیهان دانانێم و دووپاتی دەكەمەوە ئەوەی بەدەستم هێناوە بەهۆی هاوڕێكانمەوە بووە لە تیپەكەم چونكە پێكەوە كارمان كردووە.
میسی گوتی من سامانێكی گەورەم هەیە كاتێك خۆم دەبینم لە پاڵ ئینێستا و چاڤیدا یاری دەكەم كە توانای گۆڕینی یارییەكانیان هەیە و ئەوان هاوڕێی منن.
هەروەها گوتی ناتوانم بەراوردی رابردوو بە ئێستا بكەم وەك ئەوەی دەڵێن بەرشەلۆنە باشترین تیپی مێژووە، بەڵام من پێم وایە ئەوەی كردوومانە و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستمان هێناوە لە یادەوەریی مێژوودا دەمێنێتەوە.
Top