میسی: من باشترین یاریزانی جیهان نیم
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی گوتی خۆم بە باشترین یاریزانی جیهان دانانێم و دووپاتی دەكەمەوە ئەوەی بەدەستم هێناوە بەهۆی هاوڕێكانمەوە بووە لە تیپەكەم چونكە پێكەوە كارمان كردووە.
میسی گوتی من سامانێكی گەورەم هەیە كاتێك خۆم دەبینم لە پاڵ ئینێستا و چاڤیدا یاری دەكەم كە توانای گۆڕینی یارییەكانیان هەیە و ئەوان هاوڕێی منن.
هەروەها گوتی ناتوانم بەراوردی رابردوو بە ئێستا بكەم وەك ئەوەی دەڵێن بەرشەلۆنە باشترین تیپی مێژووە، بەڵام من پێم وایە ئەوەی كردوومانە و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستمان هێناوە لە یادەوەریی مێژوودا دەمێنێتەوە.