یانەی گالاكسی داوای درۆگبا دەكات

یانەی گالاكسی داوای درۆگبا دەكات
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمەریكی دەیەوێ دیدێ درۆگبای هێرشبەری ئیڤواری بباتە ریزەكانی خۆیەوە بۆ شوێنگرتنەوەی دیڤد بێكهامی ئەستێرەی ئینگلیزی كە رۆیشتنی خۆی لەو یانەیە ئاشكرا كرد.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد یانەی گالاكسی ئامادەیە درۆگبا بباتە ریزەكانی خۆیەوە و مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بكاتە 6.5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.
گالاكسی دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر نازناوی خولی ئەمەریكی بەدەست هێنا، دیڤد بێكهامی ئەستێرەی لە دەست دەدات دوای ئەوەی ئەو یاریزانە ئاشكرای كرد دەیەوێ كاروانی خۆی لەگەڵ یانەكەدا كۆتایی پێ بێنێت.
درۆگبا لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستێكی بەرز لەگەڵ چێڵسی پێشان نادات و ئەو یاریزانە پێشتر لەلایەن یانەی ئینجی رووسیشەوە گرێبەستی پێشكەش كرابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزی ئەو یانەیەوە بكات.
Top