سانتۆس یەك لە یاریزانە سەرەكییەكانی بۆ مۆندیالی یانەكان لە دەست دا
یاریزانەكەی هێڵی ناوەڕاستی سانتۆس ناچارە بە زوترین كات نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بكات و بەوەش ناتوانێ بەشداری مۆندیالی یانەكان بكات.
رۆدریگۆ زۆگایبی پزیشكی یانە بەرازیلییەكە گوتی دوای قسەكردن لەگەڵ پزیشكانی تری یانەكە بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەدریانۆ بكەین و لە مۆندیالی یانەكان دووری بخەینەوە لەبەرئەوەی ناتوانێ بەشداری بكات.
ئەدریانۆ بەوە تەماشا دەكرا كە یەكێكە لە گرنگترین یاریزانەكانی یانەی سانتۆس بۆ چاودێریكردنی میسی لە یاری كۆتایی مۆندیالەكەدا ئەگەر هەردوو تیپ بگەنە ئەو یارییە.