راهێنەری چێڵسی داوای كاكا دەكات

راهێنەری چێڵسی داوای كاكا دەكات
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ ریكاردۆ كاكای یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدا بكات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵی یاریزاناندا.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بواشی راهێنەری بلوز ئاگاداری رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەكەی كردووەتەوە كە خۆی ئامادە بكات بۆ ئەوەی كاكا لە ریال مەدرید بكڕێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
بواش داوای كردووە سەرۆكی یانەكەی پارەی تەواو بۆ گرێبەستەكە ئامادە بكات و زوو كڕینی ئەو یاریزانە كۆتایی پێ بێنێت بەرلەوەی یانەكانی تر هەوڵی كڕینی بدەن.
كاكا وێڕای گەڕانەوەی بۆ كەمێك لە سەردەمی زێڕینی خۆی، بەڵام بەهۆی بوونی مەسعود ئۆزێل و چاكبوونەوەی نوری شاهین لە پێكان هەلی یاریكردنی بە شێوەی سەرەكی لەگەڵ ریال مەدرید كەمە و لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی لە شوێنی پلەی مەیكەردا پێویستی بە یاریزانێكی تر هەیە.
Top