ئالان شیرەر: هیچ یانەیەكی ئینگلیزی ناگاتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

ئالان شیرەر: هیچ یانەیەكی ئینگلیزی ناگاتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
ئالان شیرەری كاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێی وایە هیچ یانەیەكی ئینگلیزی توانای ئەوەی نییە لە وەرزی ئەمساڵدا بگاتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شیرەر لە چاوپێكەوتنێكدا گوتی دڵنیا نیم لەوەی هیچ یانەیەكی ئینگلیزی بتوانێ بگاتە یاری كۆتایی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، وەك ئەوەی چەند ساڵی پێشوو دڵنیا بووم لە سەركەوتنیان.
ئەو یاریزانەی پێشوو گوتی بۆ نموونە مانچستەر یونایتد لە كۆمەڵەیەكی قورس نییە و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سەركەوتنی بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەكە مسۆگەر نەكردووە.
هەرچی مانچستەر ستییە تا ئێستا دۆخی باش نییە و دیار نییە دەتوانێ لە بایرن میونشن بباتەوە یان بۆ نا ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو.
شیرەر گوتی چێڵسی و ئەرسناڵ توانای بڕینی قۆناخی شازدەیان هەیە، بەڵام ئەوانیش ناتوانن بگەنە یاری كۆتایی و ركابەرییەكە لەسەرووی توانای ئەوانەوەیە.
Top