سیدۆرف: رۆناڵدۆی بەرازیلی لە میسی باشترە

سیدۆرف: رۆناڵدۆی بەرازیلی لە میسی باشترە
كلارنس سیدۆرفی ئەستێرەی یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی رۆناڵدۆی بەرازیلی لە میسی زۆر باشترە.
سیدۆرف كە پێشتر لەگەڵ رۆناڵدۆدا لە میلان یاری كردووە، گوتی پێویستە بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بگەڕێنەوە بۆ گیانی وەرزشی و راگەیاندن رۆڵی گەورەی هەیە لە تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو یانەیە.
لەبارەی باشترین یاریزانەوە كە لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا بینیویەتی، سیدۆرف گوتی رۆناڵدۆی بەرازیلی باشترین یاریزانی جیهانە لەبەرئەوەی دەستكەوتی گەورەی لەگەڵ چەندین یانەی جیاوازدا بەدەست هێناوە.
سیدۆرف گوتی من نامەوێ بەراوردی نێوان میسی و رۆناڵدۆ بكەم، بەڵام دەبێ ئەو راستییە بزانین هەموو ئەوەی میسی لە نێو یاریگادا بۆ بەرشەلۆنەی دەكات هەردوو یاریزان چاڤی و ئینێستای لە پشتەوەیە، لە كاتێكدا رۆناڵدۆ كەسی لە پشتەوە نەبوو و ئەوەی دەیكرد هی خۆی و بە توانای خۆی دەیكرد.
هەردوو یانەی میلان و بەرشەلۆنە ئەمشەو لە یارییەكی گرنگدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
Top