راكەرێكی بەریتانی: پێویستە تۆپی پێ لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دوور بخرێتەوە

راكەرێكی بەریتانی: پێویستە تۆپی پێ لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دوور بخرێتەوە
دای گرینی پیشەگەری پێشبڕكێكانی پەرژین كە یەكێكە لەو راكەرانەی پێشبینی دەكرێ لە ئۆڵۆمپیادی لەندەندا ژمارەیەك میدالیا بباتەوە، گوتی پێویست بەوە ناكات بیر لە دروستكردنی هەڵبژاردەیەكی بەریتانی بۆ تۆپی پێ بكرێتەوە، چونكە لە بنەمادا پێویستە تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیاد دوور بخرێتەوە.
لیژنەی ئۆڵۆمپی بەریتانی دەیەوێ هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێی نیشتمانی دروست بكات، بەڵام یەكێتیی تۆپی پێی وێڵز و سكۆتلەندا و ئێرلەندا بەو كارە رازی نین چونكە پێیان وایە سەربەخۆیی خۆیان لە دەست دەدەن.
گرین گوتی پێویستە تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیاد دوور بخرێتەوە.
هەروەها گوتی هیوادارم ئەو ناوە زەبەلاحانەی تۆپی پێ بەشداریی ئەو یاریزانە تاكانانە دانەپۆشن كە ماوەی 4 ساڵە خۆیان بۆ ساتێك بەشداری ئامادە دەكەن.
هەروەها گوتی یاریزانانی تۆپی پێ تەنیا 4 تا 5 هەفتەیان بەسە بۆ ئەوەی ببنە یاریزانی ئۆڵۆمپی و ئەوان بەردەوام لە خولە ناوخۆییەكان و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و هەڵبژاردەكانیان یاری دەكەن و نازناو دەبەنەوە.
هەروەها گوتی لە تۆپی پێدا نەمری ئەوە نییە نازناوێكی ئۆڵۆمپی ببەیتەوە، لەبەرئەوە بە پێویستی نازانم تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیاد بمێنێت و دەبێ دوور بخرێتەوە.
Top