زاگالۆ بێهیوایە لە مینیزیس و رەخنە لە رۆناڵدینۆ دەگرێت
زاگالۆ گوتی تا ئێستا مینیزیس پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی دیاری نەكردووە و ئەمە زۆر دواكەوتووە.
هەروەها گوتی پێویستە مینیزیس بنەما سەرەكییەكانی تیپەكەی دیاری بكات تا دواتر دووچاری كێشە نەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا زاگالۆ متمانەی خۆی بە توانای هەڵبژاردەكە پێشاندا بەوەی دەتوانێ بە پێكهاتەیەكی بەهێزەوە ركابەری لەسەر نازناوی مۆندیالەكە بكات.
زاگالۆی ناسراو بە رێوی پیر گوتی هەڵبژاردەی بەرازیل دەتوانێ لە ماوەی 3 ساڵدا تیپێكی نموونەیی بۆ مۆندیالەكە دروست بكات، نیمار لە باشترین دۆخیدایە و پاولۆ هنریكی هەروەها، كاكا و لویس فابیانۆ هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە ئاستی خۆیان.
مینیزیس لەوكاتەوەی ئەركی مەشقدانی هەڵبژاردەكەی لە ئەستۆ گرتووە بەرازیل نەیتوانیوە ئاستێكی بەرزی شایستە بە مێژووی خۆی پێشكەش بكات و چەندین یاریزانی دێرینی هێناوەتەوە نێو ریزەكانی، لەوانەش رۆناڵدینۆ كە ڤاگالۆ رەخنەی لێگرت و گوتی ئەو نەگۆڕاوە، لە رووی جەستەییەوە توانای بەجێگەیاندنی ئەركەكانی لە نێو یاریگادا نەماوە، ئەگەر لە فلامینگۆ وەك هێرشبەر سەركەوتوو بێت، لە هەڵبژاردەی بەرازیل ئەوەی بۆ ناچێتە سەر.