دوای دەست لەكاركێشانەوەی سلێمان رەمەزانی راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ بەهۆی بەدەست نەهێنانی ئەنجامی شایستە لە دە یاری رابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، ڕاهێنەری ناوبراو بڕیاری دا دەستی لە مەشقی یانەی زاخۆ بكێشتەوە، لەمبارەشەوە دەستەی كارگێڕی یانەی زاخۆ بۆشوێن گرتنەوەی سلێمان رەمەزانی ڕاهێنەری پێشووی یانەكە گرێبەستێكی لەگەڵ ڕاهێنەری بە ئەزموونی شاری بەغدا سەلیم مەلاخ ئیمزا كرد. بەمەبەستی باشتر بوونی ئاستی تیپی تۆپی پێ لە خولی نایابی كوردستان ئەم ڕاهێنەریان دەست نیشانكردووە،لەم بارەشەوە (سەربەست عەلی) لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ بۆ فایلی وەرزشی گوڵان گوتی «دوای دەست لەكاركێشانەوەی سلێمان رەمەزان دەستەی كارگێڕی یانەكەمان بەفەرمی سەلیم مەڵاخی بە ڕاهێنەری یانەی زاخۆ دەستنیشان كرد لە خولی كوردستان كە پێشتر ئێمە گرێبەستێكمان بە بڕی 40ملیۆن دینار و موچەی مانگانەی یەك ملیۆن دینار بۆتیپی لاوانی یانەكەمان لەگەڵی مۆركردبوو، بەڵام لە ئێستادا بە فەرمی سەرپەرشتی تیپی خولی نایابی كوردستان دەكات وەكو ڕاهێنەر گوتیشی بەهۆی خراپی ئاستمان لەم چەند یارییەی رابردوودا، بۆیە سلێمان رەمەزان ئەم بڕیارەی داوە ئێستاش هەوڵ دەدەین یانەكەمان بگاتەوە لوتكەی یانەكان.