خولی نێودەوڵەتی ڕاهێنەرانی بالە سبەی كۆتایی دێت

خولی نێودەوڵەتی ڕاهێنەرانی بالە سبەی كۆتایی دێت
دوای ئەوەی یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقی بە هاوكاری یەكێتیی بالەی عەرەبی سەرپەرشتی خولی نێودەوڵەتی بالەیان لە هەولێری پایتەخت لە هۆڵی داخراوی سەنتەری بلو دەكرد كە 30ڕاهێنەری كوردستان و عێراقی بەشدارییان تێدا كرد لە خولێكی بەهێزكردنی ئاست و توانای زانیاری ڕاهێنەرانی یاری بالە، ئامانج لە كردنەوەی ئەم خولەش كە بەهەردوو شێوازی تێۆری و پراكتیكی رۆژانە بەڕێوە دەچو و و ماوەی 12رۆژی خایاند، ئاگاداربوونی ڕاهێنەرانی كوردستان و عێراقە لە ڕینمایی و گۆڕانكارییەكانی یاساكانی ئەم یارییە، رۆژانەش وانەكان لەلایەن هەریەك لە وانەبێژانی بە ئەزموونی یاری بالە (ئەتاشی ژاپۆنی، ئەحمەدیوسفی بەحرێنی و زوهێرعەماری میسری )وانەكان پێشكەشی بەشداربوانی خولەكە دەكرا، موئەیەد مەغدید سەرۆكی یەكێـتی ناوەندی تۆپی باڵەی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد،كە ئەمە دووەمجارە خولێكی لەم جۆرە لە مێژووی وڵاتی عێراق دەكرێتەوە، خولێكی پڕبایەخە بۆ ڕاهێنەرانی ئەم یارییە خولەكەش نیۆدەوڵەتییە، بەشداریبووان بڕوانامەی پلە 2ی نیۆدەوڵەتییان لە یاری بالە پێ دەدرێت، گوتیشی ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی یاری بالە لە گشت شارەكانی عێراق بۆ ئەوەی ئەم یارییە پەرەی زیاتری پێ بدرێت لە گشت روویەكدا. شایەنی باسە بەشداربووانی خولەكەش لەلایەن خۆیانەوە سوپاسی یەكێتیی تۆپی بالەی عێراقیان كرد،جێگای ئاماژە پێ كردنە بڕیارە سبەی سێ شەمە كۆتایی بەم خولە نیۆدەوڵتیە بێت و تاقی كردنەوەش بۆ بەشداربووان ئەنجام بدرێت.
Top