كتێبەكەی زلاتان بازاڕی هەژاند

كتێبەكەی زلاتان بازاڕی هەژاند
كتێبی (( من زلاتانم )) كە باس لە ژیانی ئەستێرەی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات، لەدوای دابەزینی بۆ بازاڕەكانی وڵاتی سوید زۆرترین ڕێژەی فرۆشتنی تۆمار كردووە و لەماوەی چەند كاتژمێرێك زیاتر لە 100 هەزار دانەی لێ فرۆشراوە.
ئەلبێرت بۆنێر كەمافی چاپكردنی كتێبەكەی هەیە دووپاتی كردەوە لە ماوەی چەند ڕۆژێك بەرگی دووەمی كتێبەكە چاپ دەكات دوای ئەو سەركەوتنە بێ وێنەیەی كە چاپی یەكەم تۆماری كرد، لەمبارەیەوە ناوبراو گوتی : لە ژیانمدا نەمبینیوە ئەم ژمارە زۆرەی كتێبێك بەم ماوە كورتە بفرۆشرێت، ئێمە پێشبینی سەركەوتنی كتێبەكەمان دەكرد، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ڕێژەی فرۆشتنەكە بەم شێوەیە نەبوو كە پێشبینیمان دەكرد.
شایەنی باسە هەندێك لە بەشەكانی ئەم كتێبە لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوكرایەوە بەتایبەتی پەیوەندی یاریزان زلاتان بە ڕاهێنەر گواردیۆلا و ژیانی لە یانەی بەرشلۆنە و لە یانەی ئینتەر و پەیوەندی بە ڕاهێنەر مۆرینهۆ، هەر ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی ڕێژەی فرۆشتنی كتێبەكە زۆر بەرز بێتەوە .
Top