رۆجەر فیدرەر بووە پاڵەوانی پاریس پرێسی

رۆجەر فیدرەر بووە پاڵەوانی پاریس پرێسی
ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی سویسری رۆجەر فیدرەر نازناوی پاڵەوانییەتی پاریس پرێسی بەدەست هێنا كە دوا پاڵەوانیەیتی ماستەرزە بۆ ساڵی 2011، فیدرەر لە یاری كۆتایی ڕووبەڕووی یاریزانی فەڕەنسی جۆ ویلفەرد تسونگا بۆوە، فیدرەر ئاستێكی هونەری بەرزی پێشكەش كرد و یارییەكەی بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان ((6-1، 7-6 )) بوو، یارییەكەش 81 خولەكی خایاند .
ئەوە نازناوی ژمارە 69 بۆ یاریزان فیدرەر لە ژیانی وەرزشیدا تۆمار كرد، لەوكاتەی نازناوی ژمارە 18 لە پاڵەوانەتییەكانی ماستەرز تۆمار كردبوو،، فیدرەر سەركەوتنی ژمارە 800 ی لە ژیانی وەرزشیدا تۆمار كرد كە ئەوەش ڕێژەیەكی یەكجار بەرزە، بەڵام زۆر دوورە لە ژمارەی پێوانەیی یاریزانی ئەمەریكی جیمی كۆنەرز كە خاوەن 1241 سەركەوتنە.
Top