مۆرینهۆ بڕیاری داوە بۆند لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی مۆر نەكات
رۆژنامەی ماركای مەدریدی ڕایگەیاند، مۆرینهۆ زۆر تووڕە بووە بەهۆی هەوڵەكانی یانەی ریال مەدرید كە بۆند لەگەڵ نیمار مۆر بكەن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، لەو كاتەی یاریزانی ناوبراو هیچ هەوڵێكی نەدا بۆ یارمەتیدانی یانەی ریاڵ مەدرید لە تەواو كردنی ئەم بۆندە، دواتر نیمار دوور لە چاوەڕوانییەكان بۆندەكەی لەگەڵ یانەی سانتۆس تا ساڵی 2014 درێژ كردەوە.
وا چاوەڕوان دەكرا نیماری تەمەن 19 ساڵ لە سەری ساڵی 2012 بۆندێك لەگەڵ یانەی ریاڵل مەدرید مۆر بكات بەتایبەتی دوای بەشداربوونی لە مۆندیالی یانەكان لەگەڵ یانەی سانتۆسدا، بەڵام یانەی سانتۆس بۆندەكەی درێژ كردەوە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی ئەو یاریزانە .
شایەنی باسە خاتوو دیلما رۆسیف سەرۆكی بەرازیل بەشێوەیەكی تایبەت داوای لە بانكی ناوەندی بەرازیل كرد قەرزێك بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەكە بۆ درێژ كردنەوەی بۆندی نیمار و مووچەكەی بەرز بكرێتەوە بۆ زیاتر لە 7 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا، چونكە ئەم یاریزانە سامانێكی نیشتمانییە و پێویستە پارێزگاری لێبكرێت بە تایبەتی بۆ مۆندیالی 2014 كە لە وڵاتی بەرازیل ئەنجام دەدرێت .