براندیلی: بالۆتێلی دەبێتە ئەفسانەی ئیتاڵیا

براندیلی: بالۆتێلی دەبێتە ئەفسانەی ئیتاڵیا
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سیزاری براندیلی ئەوەی بەدوور نەزانی كە یاریزانی لاو ماریۆ بالۆتێلی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ببێتە ئەفسانەی یەكەمی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە داهاتوودا.
براندیلی دووپاتی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك سەرسام نەبوو بەو ئاستە بەرزەی كە بالۆتێلی پێشكەشی كرد لە یارییە دۆستانەكەی ئیتاڵیا بەرامبەر پۆڵەندا، كە گۆڵێكی تۆمار كرد و گوتی : ئەگەر لەنزیكەوە ئاگاداری ناخی یاریزان بالۆتێلی بیت و شارەزای ئاست بەرزی و بەهێزی بیت ئەوە دەزانی كە ئەو ئاستەی پێشكەشی كرد ئاستی ئەستێرەیەك بوو .
هەروەها براندیلی گوتی : هەموو ئەو ڕەخنانەی كە ئاراستەی بالۆتێلی كرا وای لەم یاریزانە كرد كە زیاتر لە یاری تۆپی پێ بكات، هەروەها ڕۆڵی ڕاهێنەر مانشینی و ئەو كارەی كە ئەنجامی داوە زۆر گرنگ بووە، من پێموایە كە ئەم یاریزانە لە داهاتوو دەبێتە ئەفسانەی یەكەم لەمێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا.
Top