جۆكۆڤیج بووە باشترین یاریزانی وەرزی ئەمساڵ
پێدانی نازناوی باشترین یاریزان بە جۆكۆڤیج كە 3 نازناوی گراند سلامی لەمساڵدا بەدەست هێنا شتێكی پێشبینی كراوبوو.
رۆجێ فێدرێر توانی لە رووی ژمارەی خەڵاتەكانەوە بەسەر یەكەم و دووەمی ریزبەندییەكەدا سەربكەوێت چونكە جیا لە خەڵاتی خۆشەویستترین یاریزانی لای جەماوەر، خەڵاتی باشترین رووحی وەرزشیشی وەرگرت بۆ وەرزی ئەمساڵ.
فێدرێر گوتی یەكێك لەو هۆكارانەی وایكردووە من ئەم وەرزشە خۆشە بكەم جەماوەرە، دەمەوێ سوپاسیان بكەم بۆ هاندانی من، ئەمە شتێكە مایەی بەراورد نییە، وا هەست دەكەم هەموو جیهان هی منە و ئەمە تایبەتترین و خۆشەویستترین خەڵاتە بۆ من.
هەرچی نادالی دووەمی ریزبەندی جیهانە، خەڵاتی ئارسەر ئاشی بۆ كارە خێرخوازییەكان وەرگرت بەهۆی ئەو كارە خێرخوازییە گەورانەوەی دامەزارەوەكەی خۆی لە جیهاندا ئەنجامیان دەدات بە تایبەت لە ناوچە هەژارەكانی ئەفەریقا.