بێكهام كۆتایی هاتنی وەرزی یاریكردنی لەگەڵ گالاكسی راگەیاند

بێكهام كۆتایی هاتنی وەرزی یاریكردنی لەگەڵ گالاكسی راگەیاند
یاریزانی قاڵی ناوەڕاستی ئینگلیزی دیڤید بێكهام كۆتایی هاتنی كاروانی یاریكردنی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئاشكرا كرد دوای ئەوەی پێشەوایەتی ئەو یانەیەی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی تۆپی پێی ئەمەریكی دوای بردنەوە لە یانەی هیۆستۆن دینامۆ.
بێكهام گوتی 5 ساڵ بەر لە ئێستا كە هاتمە ئەمەریكا هەمان خەونم هەبوو كە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی بوو، ئێستا ئەو خەونەم هاتە دی.
هەروەها روونی كردەوە ئەمساڵ باشترین ساڵی من بوو لە ئەمەریكا و ئەمەش باشترین كۆتایی بوو، لێرەدا گرێبەستەكەم لەگەڵ تیپەكەم كۆتایی دێت و دەمەوێ بڕۆم.
هەروەها روونی كردەوە كە بردنەوەی نازناوەكە بەهایەكی گەورەی هەیە، چونكە وەك ئەو گوتی زۆر كەس گرەویان لەسەر ئەو كردبوو كە گالاكسی نازناوەكە نەباتەوە و هاتنی من بۆ ئەمەریكا بە سەرنەكەوتوو دابنێن.
ساڵی 2007 بێكهام بە بڕی 32 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە یانەی گالاكسییەوە كرد و بووە یەكەم یاریزانی گەورە لە ئەوروپاوە روو لە ئەمەریكا بكات.
Top