دیل بۆسكی: هەوڵ دەدەین شتێكی تازە بەدەست بێنین
لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دیل بۆسكی گوتی ئەو هەڤڕكییەی چاوەڕێمان دەكات بریتییە لەوەی باشترین شت ببەینەوە، هەوڵ دەدەین شتێكی نوێ بەدەست بێنین لە شێوەی بردنەوەی جامی ئەوروپا دوای ئەوەی جامی ئەوروپا و مۆندیالمان بەدەست هێنا و تا ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەك نەیتوانیوە ئەوە بكات.
بەڵام گوتی ناتوانین خۆمان بدەینە دەست خەونەكانمان، چونكە نازناوەكان لە یاریگادا دەبرێنەوە نەك بە خەون.
راهێنەری ئیسپانیا گوتی ئێستا وەرزشی ئیسپانی لە باشترین دۆخی خۆیدایە و لە تۆپ پێدا پێشەنگی جیهانین و لە وەرزشەكانی تریشدا لە دۆخێكی زۆر باشداین.
دووپاتی كردەوە ئەوەی رووی داوە هەڵكەوتەی رێكەوت نییە بەڵكە بەرهەمی كاری بەردەوامە و ئێمە دەبێ لەو كارە بەردەوام بین بۆ ئەوەی لە پێشەنگی جیهان بمێنینەوە.