مۆرینۆ باشترین رێژەی بردنەوەی لەسەریەك لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەكات

مۆرینۆ باشترین رێژەی بردنەوەی لەسەریەك لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەكات
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستكەوتێكی كەسیی تری تۆمار كرد بە تۆماركردنی باشترین رێژەی بردنەوەی لەسەریەك لە مێژووی خۆیدا، ئەمەش كاتێك بردنەوەی لە یانەی ڤالنسیا 3-2 بووە یانزەیەمین بردنەوەی لەسەریەكی ریال لە هەموو پاڵەوانیەتییەكاندا.
باشتریت رێژەی بردنەوەی لەسەریەكی مۆرینۆ لە كاروانی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بوو كە بردنەوەی 10 لەسەر یەك بوو و ئەو راهێنەرە نەیتوانی ئەمە لەگەڵ چێڵسی یان ئینتەر میلاندا دووبارە بكاتەوە.
مۆرینۆ بەوە ژمارەی پیپ گواردیۆلای یەكسان كردەوە كە پێشتر 11 بردنەوەی لەسەر یەكی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بەدەست هێنابوو.
مۆرینۆ دەتوانێ ئەو ژمارەیە بشكێنێ كاتێك سێشەمە بەرامبەر دینامۆ زەگرب لە خولی یانە پاڵەوانەكان یاری دەكات و دواتر بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكات لە خولی ئیسپانی.
مۆرینۆ لە یارییەكەی میستایادا یاری ژمارە 50ی لە لالیگا ئەنجامدا بە 39 بردنەوە و بەوەش هاوتای میگیل مۆنیۆز بووەوە و توانی بەسەر گواردیۆلادا سەربكەوێت كە 36 بردنەوەی لە 50 یاریدا هەیە. بەڵام راهێنەرە پورتوگالییە لێهاتووەكە لە هەردوو راهێنەرەكەی پێشوو سەركەوتووترە لە رووی گۆڵەوە چونكە تیپەكەی لەو 50 یارییەدا 144 گۆڵی تۆمار كردووە.
Top