خولی نایابی كوردستان: هەندرێن پێشەنگ بەرنادات
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی یانزەهەمی خولی نایابی كوردستان هەندرێن وپێشمەرگەی سلێمانی بە دووگۆڵ یەكسان بوون.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لە قۆناغی یەكەم،لەسەر یاریگای یانەی هەندرێن بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەندرێن و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا هەردوو یانە بە دووگۆڵ یەكسان بوون،گۆڵەكانی یانەی هەندرێن یاریزان (سەرمەدعەزیز)تۆماری كرد،گۆلەكانی یانەی پێشمەرگەش هەریەك لە یاریزانان كارسازمەحمەوهەرێم بورهان تۆماری كرد.هەردوویانەی بروسك و شێروانەش بە دووگۆڵ یەكسان بوون.
یانەی هەولێریش لەسەرە یاریگای خۆی توانی بە گۆلێك لە یانەی زێرڤانی بردەوە یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای بلی لە یانەی هەلۆی بردەوە،هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێرو نەورۆز بە بێ گۆڵ یەكسان بوون،یانەی سلێمانی و ئاراراتیش بە گۆلێك یەكسان بوون،كەركوك لە یانەی سەورەی بردەوەبە ئەنجامی (4-1)گۆڵ،بەئەم ئەنجامەش یانەی هەندرێن لە پێشەنگی یانەكان مایەوە بە كۆكردنەوەی 22خاڵ.