لە خولی لاوانی یانەكانی كوردستان: هەلۆ لە زاخۆی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان یانەی هەلۆ لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی زاخۆی بردەوە.
لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان،لەسەر یاریگای بلێ لە دەڤەری بارزان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە كەشێكی ساردا هەردوو یانەی هەلۆو زاخۆ بەیەك گیشتن،لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە خولەكی 20ی یارییەكە یانەی هەلۆ گۆلێكی لەرێگای یاریزان حەتەم عەبدول خالق تۆماركرد،لەدوایی ئەم گۆلەش فشارەكانی لاوانی زاخۆ بۆسەر گۆڵی هەلۆ بەردەوام بوو بۆئەوەی بتوانێ گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكەن،لەم ناوەشدا یاریزان وار رەمەزان توانی لە خولەكی 35ی یارییەكە گۆڵی یەكسان بوون تۆماربكات،ئەم گێمەش بەم ئەنجامە بۆهەردوولا بەكۆتایی هات.لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە رێنماییەكانی ڕاهێنەران هاتنە نێو یاریگا بە نیازی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە،لەم ناوەشدا لە خولەكی 65ی یارییەكە جیگر عومەر توانی گۆڵی دووەم وسەركەوتنی یانەی هەلۆ تۆماربكات،هەرچەندە یاریزانانی یانەی زاخۆ هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەرامبەر بەڵام گشت هەولەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش لەبەرژەوەندی یانەی هەلۆ بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ كۆتایی هاتو یارییەكە لەلایەن ناوبژیوان سەرهەنگ نادر بەرێوەچوو.