كۆبونەوەی هەفتانەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرێوەچوو

كۆبونەوەی هەفتانەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرێوەچوو
گوڵان:كارزان كانەبی-حەسەن
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆك وجێگر و تەواوی ئەندامانی رۆژی شەممە رێكەوتی 19/11/2011گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم: یاریزانانی یانەی سێمێڵ كەلەخوارەوە ناویان هاتووە دەتوانن یاری بكەن لە خولی كوردستان.
(1. قوسەی عائید 2. ساڵح ئەحمەد 3. فوئاد عبد عەلی وەك یاریزانی دەرەوەی هەرێم) و یاریزان(مەحمود محەمەد زەكی)وەك یاریزانی هەرێم یاری دەكات لە وەرزی 2011-2012
دووەم: نوسراوی یانەی سێمێڵ ژمارە(238)لە 17/11/2011 بەهۆی پابەندنەبوونی ئەم یاریزانانەی خوارەوە بەرێنماییەكان، یانەی سێمێڵ بانگهێشتكردنی هەردوو یاریزان(بهزاد صلاح الدین عبدالكریم و عبدالكریم یوسف عرب)بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو.
سێیەم: پەسەندكردنی تاقیكردنەوەی جەستەیی و تیۆری ناوبژیوانانی كوردستان كە رۆژی شەممە رێكەوتی 19/11/2011 تیادا گشت ناوبژیوانان بەسەركەوتوویی ئەنجامیاندا.
چوارەم: پەسەندكردنی بڕیاری یانەی وەرزشی زێرەڤانی ژمارە(153) لە 13/11/2011 بەڕاگرتنی یاریزان(شێرزاد احمد فریق)لە یانەی زێرەڤانی تا كۆتایی خولی نایاب.
پێنجەم: ڕاگرتنی یاریزانی یانەی نەورۆز(سەربەست سەعید)تاكۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی نایاب و غەرامەكردنی بەبڕی(250000)دووسەدوپەنجاهەزار دینار، ناتوانی یاری بكات تا لەبارەگای یەكێتیەكەمان ئامادەنەبێت.
شەشەم: لەیاری نێوان یانەی هەولێرو یانەی زێرەڤانی لەخولی لاوان بەهۆی ووتنی قسەی ناشرین بەناوبژیوانی چوارەم لەلایەن ڕاهێنەری لاوان(ئەبوبەكر ئەنوەر)بڕیادرا:
ا. بەدوورخستنەوەی لە یاوەری نەكردنی تیپەكەی لە یارییەكانی داهاتووی لە لاوان و پێشكەوتووان.
ب. غەرامەكردنی ناوبراو بەبڕی(100000)سەد هەزار دینار.
حەوتەم: لە یاری نێوان یانەی سۆران و سۆلاف لەخولی پلەیەكی كوردستان بەهۆی كێشەكانی یارییەكە بڕیاردرا:
ا. ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی سۆران (رفیق سەعید)بەڕاگرتنی بۆ ماوەی یەك ساڵ لەبەرواری 20/11/2011 تا 20/11/2012 بەهۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانی ناوەڕاست.
ب. غەرامەكردنی یانەی سۆران بەبڕی(500000)پێنج سەدهەزار دینار.
ج. ڕاگرتنی یاریزانی یانەی سۆران(هۆگر فرست)ژمارە(23)تا كۆتایی خولی پلەیەكی كوردستان.
د. ڕاگرتنی هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان(عەلی محەمەد ساڵح و محمد حسن)بۆماوەی یەك هەفتە لە بەرێوەبردنی یارییەكان و غەرامەكردنی هەریەكەیان بەبڕی(100000)سەد هەزار دینار.
هەشتەم: دەستنیشانكردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خولی دوازدەهەمی نایاب و لاوان و خولی پێنجەمی یانەپلەیەكەكانی كوردستان.
Top