میلان و مان ستی داوای دی رۆسی دەكەن

میلان و مان ستی داوای دی رۆسی دەكەن
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بایەخدانی خۆی بە دانیلی دی رۆسی كاپتنی دووەمی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەربڕی ئەمەش لە كاتێكدا ئەگەر ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ نەكاتەوە.
رۆژنامەی تیمبۆی ئیتاڵی لە بەرامبەردا ئاشكرای كرد یانەی میلانیش هەمان ویستی هەیە بۆ كڕینی دی رۆسی كە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هێڵی ناوەڕاستی ئەو یانەیە دوای رۆیشتنی پێرلۆ.
بەپێی رۆژنامەكە مانچینی كڕینی دی رۆسی لە ریكاردۆ مۆنۆلیڤۆی یاریزانی ڤیۆرەنتینا پێ باشترە هەرچەندە دی رۆسی مووچەكەی زۆر بەرزە و ساڵانە دەگاتە 7 ملیۆن یۆرۆ.
Top