تێڤێز نازناوی پاڵەوانیەتییەكی گۆڵف دەباتەوە و مان ستی لەبیر نەماوە

تێڤێز نازناوی پاڵەوانیەتییەكی گۆڵف دەباتەوە و مان ستی لەبیر نەماوە
كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی لە ئەرجەنتین نازناوی پاڵەوانیەتییەكی ناوخۆیی گۆڵفی بردەوە لە كاتێكدا كە ماوەی زیاتر لە 2 هەفتەیە لە یانەكەی دابڕاوە بێئەوەی پرسی دووركەوتنەوە بە یانەكەی بكات.
تێڤێز لە پاڵەوانیەتییەكەدا هاوبەشی سیباستیان فرناندێز بوو و توانی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە بباتەوە و ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكان گونی تێڤێز یاریزانێكی زۆر باشی گۆڵفە و وا دیارە لە ئینگلتەرا مەشقی لەسەر ئەو وەرزشە كردووە، پێشتر نەمدەناسی و ئێستا بۆم دەركەوت ئەو كەسێكی خاكی و خۆشەویستە.
بەهۆی كێشەی نێوان تێڤێز و یانەكەیەوە كە مانگێك لەمەوپێش لە یارییەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دروست بوو، یانەكە تێڤێز بۆ 2 هەفتە مووچەبڕ كرد و ئەو یاریزانەش بەبێ ئاگاداریی یانەكەی گەڕایەوە ئەرجەنتین.
راهێنەی مانچستەر ستی هەفتەی پێشوو رای گەیاند جارێكی تر تێڤێز لەگەڵ یانەكەیدا یاری ناكات.
Top