ڤینگەر: پابەندم بە گرێبەستەكەم لەگەڵ ئەرسناڵ
ڤینگەر لەبارەی داهاتووی خۆیەوە گوتی رێز لە گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەكەمدا دەگرم و كاتێك دەڕۆم كە ئاستی تیپەكە زۆر كەمتر بێت لەوەی لێی چاوەڕێ دەكرێت.
ڤینگەر گوتی پابەندی گرێبەستەكەمم لەگەڵ یانەكەم، ئەمە ئەو یانەیەیە كە خۆشمدەوێ و بیر لە سەرخستنی دەكەمەوە.
هەروەها گوتی قسەی زۆر كرا لەسەر ئەوەی كە من لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا باش كارم نەكردووە، بەڵام من هەمیشە پێم وایە ئەو كارەی كردوومە توانیویەتی یانەكە بگەیەنێتە ئاستێكی بەرز، لەبەرئەوە بیر لە بەجێهێشتنی كارەكەم ناكەمەوە.
ڤینگەر هێشتا 2 ساڵی لە ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسناڵدا ماوە.