ڤیگۆ: بڕیاری رۆیشتنم لە بەرشەلۆنە بڕیارێكی نایاب بوو
ڤیگۆ گوتی هەندێك هەڵەم كردووە لەو كاتەدا، بەڵام ئەوە بڕیارێكی نایاب بوو لەبەرئەوەی من هەیبەت و ئەزموون و پاڵەوانیەتییەكانم بەهۆی ئەو كارەوە بردەوە لەگەل ریال مەدرید و كاتێك بینیم دوای چەند ساڵێك هاوڕێكانم لە بەرشەلۆنە چییان بەسەر هات، زانیم كارێكی زۆر باشم كرد.
ڤیگۆ دووپاتی كردەوە ئەو بەرشەلۆنەی لەبەر پارە بەجێنەهێشتووە و گوتی لەگەڵ سەرۆكی بەرشەلۆنەدا كۆبوومەوە و پێم گوت چەند دەستەوارەیەكم پێگەیشتووە لە چەند یانەیەكەوە كە توانای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی منیان لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەیە، بەڵام ئەو گوێی بە قسەكانی من نەدا و قسەكانمی بەبێبایەخ وەرگرت، بەڵام كاتێك زانی من گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید دەكەم، كارەكەیان لە دەست دەرچوو بوو.