20یەم پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ پایسكلسواری لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت
رۆژی هەینی یەكێتی پایسكلسواری عەرەب بە سەرۆكایەتی ئیماراتی شەیخ فەیسەڵ بن حەمید ئەلقاسمی بڕیاری دا، كەوا 20یەم پاڵەوانێتی كوران و 10یەم پاڵەوانێتی كچان وڵاتانی عەرەبی بۆ پایسكلسواری لە شاری هەولێر بەرێوە بچێت لە سەرەتای مانگی 9، ئەم بڕیارە بە رەزامەندی گشت وڵاتە عەربیەكان دراوە و هیچ وڵاتێك نارەزایی دەرنەبریوە، لە لێدوانێكی دا مەحمود عەزیز سەرۆك شاندی هەولێر بۆ پایسكلسواری گوتی: وەكو یەكێتی پایسكلسواری عێراق و شاری هەولێر ئامادەیی خۆمان دەربریوە بۆ پێشوازی كردنی ئەم پاڵەوانێتیە گرنگە، چونكە زۆربەی هەر زۆری وڵاتە عەرەبیەكان بەشداری تیاییدا دەكەن، بۆیە یەكێتی پایسكلسواری عێراق بڕیاری داوە هەر لە ئێستاوە ئامادە باشی بۆ پێشوازیكردنی ئەم پاڵەوانێتیە بكات.
لە لایەكی ترەوە رۆژی شەممە شاندە بەشداربووەكانی شەشەم پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بۆ پایسكلسواری لە نێواندا یانەی هەولێر بانگهێشت كران بۆ ئامادەبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی (ئیمارات و ئەلجەزیرە) لە چوارچێوەی جامی (ئیتصالات) بۆ تۆپی پێی دوای تەواوبوونی یارییەكە ئێوارە خوانێك لە لایەن یانەی ئیمارات بۆ شاندی تیپەكە بەشداربووەكان ئامادە كرا، دوای تەواوبوونی ئێوارە خوانەكە كۆنگرەی هونەری بۆ پێشبركی تاكی گشتی ئەنجامدرا.
هەولێر دواین مەشقی خۆی ئەنجامدا
رۆژی شەممە تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر دوای مەشقی خۆی ئەنجامدا بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ بەشداریكردن لە پێشبركی تاكی گشتی، كە تیاییدا یانەی هەولێر بە شەش یاریزان بەشداری تیاییدا دەكات ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (جۆڤان تۆمی، ماسیمۆ فەریق، سلێمان سامی، ئامانج شێرزاد، عەبدوڵڵا عەبدولخزیەر تەعین،رێباز موزفەر) وا چاوەڕوان دەكرێت یاریزانانی یانەی هەولێر لەم پێشبركێە ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین بۆ ئەم مەبستە هەردوو راهێنەری یانەی هەولێر موسی موحسین و عەبدولقادر نورەدین كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ گشت یاریزانەكان ئەنجامدا بۆ دانانی پلانی یاریكردن لەم پێشبركێە، كە ماوەكەی (140)كم و بە 12 سورانەوە تەواو دەبێت.
جێگەی باسە یانەی ئیمارات پاداشتێكی یەكجار گەورەی بۆ یاریزانانی تیپەكەی ئامادە كردووە ئەگەر لەم پێشبركێە پلەی یەكەم بە دەستبهێنن.