یاریزانانی پاریس سانجێرمان بێكهامیان ناوێ

یاریزانانی پاریس سانجێرمان بێكهامیان ناوێ
كەناڵی سیفۆتی فەرەنسی ئاشكرای كرد یاریزانانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نایانەوێ یانەكەیان گرێبەست لەگەڵ دیڤید بێكهامی ئەستێرەی ئینگلیزیدا بكات.
كەناڵەكە دەڵێ سیلڤان ئەرماندای یاریزانی یانە پاریسییەكە راشكاو بووە و گوتویەتی دیڤید بێكهامی یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمەریكی لە یانەی پاریس سانجێرمان یاریزانێكی پێشوازی لێكراو نابێت لەلایەن یاریزانانەوە.
ئەو یاریزانە ئاشكرای كردووە هاتنی بێكهام بۆ ئەوەی وێنەی ئەوانیتر بشارێتەوە، ئێمە حەزدەكەین یاریزانێكی گەورە لە تیپەكەماندا یاری بكات و سەرنجی هەموو جیهان بەلای خۆیدا رابكێشێت، بەڵام ئەو سەرنجڕاكێشانەی لە ناو یاریگادا بێت نەك لە دەرەوەی یاریگا و بێكهام بۆ ئەوە دێت ببێتە ئەستێرەی دەرەوەی یاریگا نەك یاریزانی ناو یاریگا.
كەناڵەكە دەڵێ ئەمە تەنیا رای سیلڤیان ئەرماندا نییە و هەموو یاریزانانی تری ئەو یانەیە كۆكن لەسەر دژایەتیكردنی هاتنی بێكهام بۆ یانەكەیان.
Top