نادال: ساڵێكی پڕ هیلاكیم بەڕێ كرد

نادال: ساڵێكی پڕ هیلاكیم بەڕێ كرد
بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی كۆتایی وەرزی ئەمساڵ، رافایل نادالی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی وەرزی ئەمساڵی خۆی بە باش و ماندووكەر ناوبرد.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە بەر لە ئەنجامدانی یەكەم یاری خۆی لە پاڵەوانیەتییە ئەنجامیدا، نادال گوتی هەستم كرد ئەمساڵ پێویستیم بە راوەستان لە مەشكردن هەیە، تا لە رووی جەستەیی و هزرییەوە لە پێكانەكانم چاك ببمەوە، چونكە ئەمساڵ وەرزێكی درێژ بوو.
هەروەها گوتی ئەوە حەوتەم وەرزە لە پلەی یەكەمدا كۆتایی پێ دێنم، ئەم ساڵانە زۆر درێژن و بۆ ئەوەی تۆ سەد لە سەد لە رووی هزری و جەستەییەوە ئامادەبیت، پێویستە زۆر كار بكەیت.
نادال كە ئەمساڵ نازناوی رۆلان گارۆسی بەدەست هێنا و نازناوەكانی ویمبڵدۆن و ئەمەریكای كراوەی بەرامبەر نۆڤاك جۆكۆڤیج دۆڕاند، گوتی ساڵێكی نایاب نەبوو، بەڵام باش بوو، ئێستا لە پلەی دووەمدام و ئەمە بۆ من باشە، لەوانەیە ئاستم هەندێك دابەزیبێت، ئەمەش بەهۆی ماندووبوونەوە، بەڵام دەمەوێ لە داهاتوو ئەمە چاك بكەمەوە.
Top