مارادۆنا: نازانم بەرشەلۆنە دەباتەوە یان ریال مەدرید
هەردوو یانە لە 9ی مانگی داهاتوو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ بەیەك دەگەن.
مارادۆنای راهێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی گوتی پێشبینی كردن بۆ یاری نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە قورسە، چونكە هەلی هەردوو تیپ بۆ بردنەوەی یارییەكە وەك یەك وایە.
ئەو راهێنەرە هەروەها گوتی جیاوازی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید زۆر نییە و لە چەند ساڵی رابردوودا بەختی بەرشەلۆنە گەورە بوو بۆ بردنەوەی نازناوەكان و سەركەوتن، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە.
لەلایەكی ترەوە مارادۆنا ئامادەیی خۆی بۆ چوونە بەردەم دادگای ئەرجەنتین دەربڕی بەهۆی ئەو تۆمەتانەوەی ئاراستەی كراون دوای ئەوەی قسەی بە باپتێستای راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گوت.