میسی و نیمار پاڵێوراوی سەرەكین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پۆشكاش بۆ ساڵی 2011-11-19

میسی و نیمار پاڵێوراوی سەرەكین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پۆشكاش بۆ ساڵی 2011-11-19
لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و نیماری هێرشبەری یانەی سانتۆسی بەرازیلی لە سەرووی پاڵێوراوانی وەرگرتنی خەڵاتی پوشكاش دێن كە فیفا ساڵانە دەیداتە خاوەنی جوانترین گۆڵ لە جیهاندا.
هەڵبژاردنی میسی بەهۆی ئەو گۆڵەوە هات كە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یانەی ئەرسناڵی كرد و نیماریش بەهۆی ئەو گۆڵەوە كە لە یانەی فلامینگۆی كرد لە خولی بەرازیلیدا.
ئەو ناوانەی تری لە لیستەكەدا هاتوون بریتین لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج، جۆڤانی دۆس سانتۆس، لیساندۆ لۆپیز، خۆلیۆ گۆمێز، دیان ستانكۆڤیج، واین روونی، بنیامین دی سۆلێر، هیزەر ئۆرێلی.
جێگەی باسە حەمید ئالتینۆپی توركی وەرزی رابردوو خەڵاتەكەی بردەوە و یەكەم خەڵاتیش وەرزی پێشووتر بەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی ریال مەدرید كەوت.
Top