لە پێشبركی تاك دژی كات ئەنجامی یاریزانانی هەولێر وەكو پێویست نەبوو

لە پێشبركی تاك دژی كات ئەنجامی یاریزانانی هەولێر وەكو پێویست نەبوو
رێبین رەمزی – ئیمارات
رۆژی هەینی لە شاری راس ئەلخێمە دووەم رۆژی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بەرێوەچوو، لەم رۆژ پێشبركی تاك دژی كات بەرێوەچوو، بە بەشداریكردنی 22 یاریزان، كە نوێنەری 13 یانەیان دەكرد، كە تیاییدا یانەی هەولێر بە دوو یاریزان بەشداری كرد، ماوەی پێشبركێكە (30)كم و (400)م بە یەك سورانەوە نێو تەواو بوو، كە تیاییدا هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر عەبدوڵڵا عەبدولخزیەر و سلێمان سامی ئەنجامیان وەكو پێویست نەبوو، دوای ئەوەی یاریزان عەبدوڵڵا عەبدولخزیەر پلەی (12)یەمی بە دەستهێنا و یاریزان سلێمان سامی پلەی (18)یەمی بە دەستهێنا، لەم پێشبركێە یاریزانی یانەی سەناعە یاسر زیادین توانی پلەی سێیەم و ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت، ریزبەندی كۆتایی ئەم پێشبركێە بەمشێوەیە بوو.
1- عومەر حەسنێن (یانەی موحافەزەی سوری)
2- یوسف میرزا (یانەی ئەهلی ئیماراتی)
3- یاسر زیادین (یانەی سەناعە عێراق)
لێژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەكە بڕیاری دا رۆژی شەممە پشووە بۆ گشت یانە بەشداربووەكان و رۆژی یەكشەممە كۆتایی بە پاڵەوانێتیەكە دێت بە بەرێوەچوونی پێشبركی (تاكی گشتی) ماوەی ئەم پێشبركێە 140كم و بە 12 سورانەوە تەواو دەبێت و یانەی هەولێر بە شەش یاریزان بەشداری تیاییدا دەكات ئەم پێشبركێە گرنگە و چاوەڕوان دەكرێت یاریزانانی یانەی هەولێر بتوانن ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین، یاریزانە بەشداربووەكانی یانەی هەولێر بریتین لە (سلێمانی سامی، جۆڤان تۆمی، ماسیمۆ فەریق، ئامانج شێرزاد، رێباز موزفەر، عەبدوڵڵا عەبدولخزیەر).
دوای ئەوەی یانەی هەولێر هەرشەی كشانەوەی لە پاڵەوانێتیەكە كرد بەهۆی دانانی ئاڵای بەعس (سێ ئەستێرە) وەكو ئاڵای عێراق، لێژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەكە بەفەرمی داوای لێبوردنی لە یانەی هەولێر كرد و لە رۆژی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیەكە ئاڵای نوێی عێراق داندرا و لێژنەكە دانانی ئەم ئاڵایە بە هەڵەی تەكنیكی وەسف كرد.
لە لایەكی ترەوە رۆژی هەینی حاكم ئیمارەی راس ئەلخێمە بەفەرمی پێشوازی لە سەرۆك شاندەكانی یانە بەشداربووەكان كرد، كە تیاییدا مەحمود عەزیز سەرۆك شاندی یانەی هەولێر یەكێك بوو لە ئەندامی شاندەكە، لەم دیداردا چەندین بیروبۆچوون لە لایەن هەردوو لا ئاڵوگۆر كرا و دیدارەكە ماوەی كاتژمێریكی خایاند.
Top