لە پێشبركی تیپ دژی كات هەولێر پلەی هەشتەمی بە دەستهێنا
كاتژمێر نۆی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، لە شاری راس ئەلخێمە بەفەرمی شەشەم پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی دەستی پێكرد، لە رۆژی یەكەم تەنیا پێشبركی (تیپ دژی كات) بەرێوەچوو بە بەشداریكردنی 13 یانە، ماوەی پێشبركێكە (58) كیلومەتر و (400)مەتر بوو بە سێ سورانەوە تەواو بوو، هەر سورانەوەێك (19) كیلومەتر و (800)مەترە.
لەم پێشبركێە یانەی هەولێر لە پلەی هەشتەم هات لە كۆی 13 یانە، هەرچەندە ئاستی یاریزانەكان لە سورانەوەی یەكەم و دووەم بەرز بوو و لە پێشبركێكە لە پلەی پێنجەم بوون و ركابەریان لەسەر پلەكانی چوارەم و سێیەم دەكرد، بەڵام لە سورانەوەی سێیەم بە شێوەیەكی سەیر و نەبوونی ئەزموون ئاستی یاریزانەكان دابەزی لە كۆی گشتی هاتە پلەی هەشتەم.
لەم پێشبركێە یانەی (بن جەمرەی بەحرێنی)یەكەم بوو و (ئەهلی ئیماراتی ) دووەم بوون و (موحافەزی سوریا)پلەی سێیەمیان بە دەستهێنا، هەریەكە لە یانەكانی ئەبهای سعودی و ئەمن ئەلوەتنی لیبی لە پێشبركێكە كشانەوە.
یانەی هەولێر لەم پیشبركێە بە چوار یاریزان بەشداری كرد ئەویش هەریەكە لە (عەبدوڵڵا عەبدوڵخەزیەر، سلێمان سامی، جۆڤان تۆمی، ئامانج شێرزاد).
ریزبەندی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
1- بن جەمرە (بەحرێن)
2- ئەهلی (ئیمارات)
3- موحافەزە (سوریا)
4- دوحە (قەتەر)
5- فەتح (سعودیە)
6- تەلائع جەیش (میسر)
7- ئیمارات (ئیمارات)
8- هەولێر
9- سەناعە (عێراق)
10- نەسر (ئیمارات)
11- كازمە (كوەێت)
12- ئەبها (سعودیە) كشانەوەی خۆی راگەیاند لەم پێشبركێە
13- ئەمن ئەلوەتنی (لیبیا) كشانەوەی خۆی راگەیاند لەم پێشبركێە.
هەینی هەولێر بە دوو یاریزان بەشداری دەكات
وا بڕیارە كاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی هەینی پێشبركی (تاك دژی كات) بەرێوە بچێت، لەم پێشبركێە 26 یاریزان بەشداری دەكات، كە نوێنەرایەتی 13 یانە دەكەن و یانەی هەولێر لەم پێشبركێە بە هەردوو یاریزان (سلێمان سامی، عەبدوڵڵا عەبدولخەزیەر) بەشداری دەكات و ماوەی پێشبركێكە (30) كیلۆمەترە و ( 400) مەترە واتە یەك سورانەوە و نێو.
دەربارەی ئەنجامی یانەی هەولێر لە پێشبركی ئەمڕۆ، مەحمود عەزیزسەرۆك شاندی هەولێر لە لێدوانێكی دا گوتی: شەشەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی ئەمساڵ زۆر بەهێز ئاستی تیپەكان هەمووی بەرزە و هەریەكە لە تیپەكانی میسر و قەتەر و بەحرێن و سوریا بە هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان هاتوون بە ناوی یانەكان یاری دەكەن و ئەگەر سەیری ریزبەندی یانەكان بكەین ئەوە هەڵبژاردەكان پلەكانی یەكەمیان بە دەستهێناوە و تەمەنی یاریزانەكانی یانەی هەولێر زۆر بچووكن و ئەزموونیان لە چاو یاریزانی یانەكانی تر كەمە، بۆیە ئەم ئەنجامە ئەنجامێكی باشە و دەمنتوانی پلەكانی 5 یاخود شەشەم بە دەستبهێنین، بەڵام یاریزانەكان سودێكی زۆریان لەم پاڵەوانێتیە وەرگرت و پەنا بەخوا لە رۆژی هەینی و یەكشەممە ئەنجامان باشتر دەبێت.