مانچینی: ئەگەر رۆناڵدینۆ مانچستەر ستی دەوێت؟ بەخێر بێت
رۆناڵدینۆ دوای یاریكردنی لە ئەوروپا بۆ یانەكانی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە و میلان گەڕایەوە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی و لە ماوەی یاریكردنی لە ئەوروپا یەك لە یاریزانە زێڕینەكانی بەرازیل بوو كە توانی چەندین نازناو بەدەست بێنێت لەگەڵ یانەكان و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیش وەربگرێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد میرێكی سعودی بڕیاری داوە یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی بكرێت و یەكەم دەستەوارەی ئەو میرە بۆ یانەكەی كڕینی رۆناڵدینۆی ئەستێرەی بەرازیلی دەبێت و ئەم هەواڵە وای لە چەند یانەیەكی تری ئەوروپی كرد بیر لە كڕینی رۆناڵدینۆ بكەنەوە دوای ئەوەی دەركەوت ئەو یاریزانە بڕیاری گەڕانەوە بۆ ئەوروپای داوە.
مانچینی بەپێی ئەوەی گلۆبۆ سپۆرت گواستیەوە گوتی رۆناڵدینۆ یەك لە باشترین یاریزانانی جیهانە، ئەگەر بیەوێ لە ستی یاری بكات ئێمە پێشوازی لێدەكەین و بەو بڕیارەی ئەو دڵخۆش دەبین.