ڤان دێرڤارت دەیەوێ ببێتە پاڵەوانی یەكەمی تۆتنهام
ڤان دێر ڤارت كە پێشتر یاریزانی ریال مەدریدی ئیسپانی بووە گوتی خەونی من ئەوەیە لەگەڵ تۆتنهامدا نازناوی خولی ئینگلیزی ببەمەوە، پێمم وایە تیپەكەم توانای ئەوەی هەیە و هیچی لە یانەكانی تر كەمتر نییە.
ڤارت لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گوتی دەمەوێ ببمە پاڵەوانی ژمارە یەكی یانەكەم، ئەمەم بۆ دەكرێ چونكە هەست دەكەم توانایەكی باشم لە نێو یاریگادا هەیە و لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە هیچ كێشەیەكم لە یانەكەدا نییە.
هەروەها گوتی پێشەوایەتی كردنی تۆتنهام بۆ گەیشتنە نازناوەكان و بوونم بە پاڵەوانی پلە یەكی یانەكە، ئاواتی گەورەی منە.