مۆرینۆ بەڵێنی داوە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید جێنەهێڵێت
بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان مۆرینۆ و فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدا بەڕێوەچووە و مۆرینۆ بەڵێنی بە پێرێز داوە كە هاوینی داهاتوو بیر لە رۆیشتن لە ریال مەدرید نەكاتەوە و لە بەرامبەر سەرۆكی یانەكە بەڵێنی پێداوە هەر یاریزانێكی بۆ بكڕێت كە ئەو دەیەوێ.
لەو كۆبوونەوەیەدا مۆرینۆ هەروەها رەتی كردووەتەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێكی نوێ بكڕێت و گوتویەتی تەنیا ئەگەر یەك لە یاریزانانی تیپەكە تووشی پێكانی قورس ببن بیر لە هێنانی یاریزانی نوێ دەكەمەوە.
هەروەها گوتویەتی بۆ هاوینی داهاتوو بەرگریكەرێكی لای راست و یاریزانێكی چەقی ناوەڕاستی دەوێت.